وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند ” ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن دەكەوێتە دوای یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان، كە رەنگە هەفتەی داهاتوو بێت”.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕۆژی ١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات، و ڕایگەیاند “لە ئێستادا كۆمسیۆن سەرقاڵی چارەسەركردنی پرسی ئەو وێستگانەیە كە ئەنجامەكانیان ڕەوانە نەكردووە، ئەنجامەكان دەخرێنە سەر ناوەندەكانی تۆماركردن و هەژمار دەكرێن، ئەوەش وەك ئامادەکارییەک بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی و ئەو كارەش هاوكاتە لەگەڵ یەكلاكردنەوەی ئەو سکاڵایانەی تۆمار كراون”.
“ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن بە بڕیاری ئەنجومەنی كۆمسیارانە، هاوكات هەموو بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران مایەی تانە لێدانن لەبەردەم دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان، ئەوەش لە ماوەی سێ رۆژ لە بڵاوكردنەوەی لە ماڵپەڕی فەرمی، دوای یەكلابوونەوەی قۆناغی تانەكان، كە حەوت رۆژە بۆ كۆمسیۆن و ١٠ رۆژیش بۆ دەستەی دادوەری، دەگەن بە كۆتایی پرۆسەی هەڵبژاردن”، وتەبێژی کۆمسیۆن وادەڵیت.
جومانە غەلای، باسی قۆناغی کۆتایی کرد ئاشكراکردنی ئەنجامەکانی کرد و ووتی “هەموو دەنگەكان دەخرێنە ناو بەرنامەیەكی تایبەت بۆ هەژمارکردنی بە شێوەی سانتلیگۆ بۆ دیاریكریكردن كورسییەكانی پەرلەمان، ئەوكات كۆمسیۆن ژمارەی كورسییەكان ڕادەگەیەنێت، ژمارەی كورسییەكان بەپێی بەرنامەیەكی تایبەت هەژمار دەكرێت، واتە دەنگەكان دەخرێنە ناو بەرنامە تایبەتەكە و ئەویش كورسییەكانی هەر پارێزگایەك بە جیا و بە شێوەیەكی زۆر ورد دیاری دەكات”.
١١ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، وە لە ڕۆژی ١٢ تشرینی دووەمدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەراییی هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
کۆمسۆنی هەڵبژاردن
