خوێندراوەتەوە: (1.1K)

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایگەیاند” گۆڕانکاری لە ژمارەی کورسی و دەرئەنجامی هەڵبژاردن ڕوویداوە و تائێستا شەش کاندیدی سەرکەوتوو دورخراونەتەوە.”

حەسەن سەلمان، ڕاوێژکاری یاسایی لە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، یەکشەممە ٧ی کانونی یەکەم، لە نوێترین لێدوانیدا، باسی لەوەکرد، ژمارەی ئەو کاندیدانەی لە هەڵبژاردنەوە تا ئێستا دورخراونەتەوە گەیشتوەتە ٦ کاندید.

ڕوونیشیکردەوە، دواین حاڵەتی دوورخستنەوە بەهۆی تانەیەکەوە بووە و کاندیدی سەرکەوتوو دورخراوەتەوە، وتیشی” گۆڕانکاری بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کە یەکێک لە لایەنەکان کورسێکی لەدەستداوە دوای ئەوەی دوو کاندیدی سەربەخۆی دوورخراونەتەوە.”

ئەو بەرپرسەی کۆمسیۆن باسی لە ناوی کاندیدەکان نەکردوە، بەڵام جەختیکردوتەوە لەوەی دوورخستنەوەیان لە چوارچێوە یاسا بووە.

هەڵبژاردنی عێراق

کۆمسیۆن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 116 Today: 1,846 📊 Click Here