خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆن، ئاماژە بەوە دەکات کە ١٥ ڕۆژ دوای هەڵبژاردن پێویستە سەرجەم بەربژێرە سەربەخۆکان، پارتەکان، هاوپەیمانەکان، ڕاپۆرتی دارایی بانگەشەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن بکەن.

چوار شەممە، ٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی کۆمسیۆن، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ” پێویستە هەموو لایەنە بەشداربووەکان راپۆرتی دارایی ورد پێشکەش بکەن، چاودێرییەکەی کۆمیسیۆن هەموو خەرجییەکانی بانگەشەی گرتووەتەوە، لەوانە وێنە، پۆستەر، رێکلام و خەرجییەکانی تایبەت بە چاودێرانی لایەنەکان”.

“ئەم هەنگاوانە بۆ دڵنیابوونە لە پاکی و بێگەردیی هەڵبژاردن و رێگریکردنە لە بەکارهێنانی پارەی سیاسی بۆ دروستکردنی کاریگەری لەسەر ئاراستەی دەنگدەران”، سەرۆکی تیمی کۆمسیۆن وا دەڵێت، وجەخت دەکاتەوە لەوەی کە ئەو ڕاپۆرتە دەبێت زانیاریی وردی لەبارەی داهات، سەرچاوەی دارایی، جۆری خەرجییەکان و گونجانیان لەگەڵ یاسا و رێنماییەکان لەخۆبگرێت.

ئەم ڕاپۆرتە لە دوای ١٥ ڕۆژ لە هەڵبژاردن دەدرێتە کۆمسیۆن، و پێویستە ژمێریاری پسپۆڕیش لە دوای تێپەڕبوونی ٣٠ رۆژ، راپۆرتی کۆتایی لەو بارەیەوە پێشکەش بکات، بڕیارە ١١ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت، و بانگەشەی هەڵبژاردنیش لە ٣ تشرینی یەکەمەوە دەستی پێکردوە و تا ٨ تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بانگەشەی هەڵبژاردن

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 146 📊 Click Here