خوێندراوەتەوە: (939)
دڵشاد نەعمان، خەڵاتی هونەر و ئەدەبی ساڵی ٢٠٢٥ـی هەرێمی بایرنی، بۆ پەڕتووکی (هیچ شوێنێک ماڵی من نییە)ی پێبەخشرا.
دڵشاد نەعمان، نوسەرێکی خەڵکی گەرمیانە و نیشتەجێی ئەڵمانیایە و ڕزگاربوی ئەنفالە، بۆ ڕێزگرتن لە کارە ئەدەبیەکانی و پەڕتووکی (هیچ شوێنێک ماڵی من نییە)، کە بە زمانی ئەڵمانی بڵاوی کردوەتەوە خەڵاتی ساڵی لە هەرێمی بایرن پێبەخشرا، لە بارەی خەڵاتەکەوە نوسەر دەڵێت “ئەم خەڵاتە بۆ من زۆر گەورەیە و ناتوانم وەسفی بکەم. من کە رۆژێکیش نەچوومەتە بەر خوێندنی فەرمی و بەهۆی ئەنفال و زوڵمی رژێمی بەعسەوە دواڕۆژمان ڕەش بوو، خۆم فێری خوێندن و نووسین کردووە، گەیشتنم بەم ئاستە بۆ من وەک ئۆسکارێک وایە”.
دڵشاد نەعـمان، دەیەوێت لە ڕێگای نووسینەکانییەوە چیرۆکەکانی کوردستان لە ڕێگای ئەدەبەوە بگەیەنێت بە خەڵکی ئەڵمانیا.
