خوێندراوەتەوە: (7.1K)

پارێزگاری بەوەكالەتی پێشووی كەركوك و كاندید بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكانەوە بڕیاری دوورخستنەوەی لە كاندیدبوون پەسەند كرا و بەوەش بەتەواوی لە كاندیدبوون دوورخرایەوە.

دووای ئەوەی راکان جبوری تانەی لەبڕیارەکەی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی باڵای کۆمسیۆنی سەبەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دا کە لەکاندیدی دووریانخستبووەوە، ئەمڕۆ دەستەی دادوەری بۆ هەڵبژاردنەکان بڕیاری کۆتاییان لەبارەی چارەنوسییەوە دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکە کە واژوی سێ دادوەری لەسەرە، ئەمجارە بۆ هەتا هەتایە راکان جبوری دوورخرایەوە و جارێکیتر ناتوانێت بۆ هیچ هەڵبژاردنێک خۆی کاندید بکات.

دەستەکە دەڵێت: کەسی حوکمدراو نابێت خۆی کاندید بکات، بەتایبەت کەسێکی وەک راکان جبوری کە بە ماددەی 340ی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی تاوانبار کراوە و سزا دراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 101 Today: 2,431 📊 Click Here