چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و پرسی سەرەکی کۆبونەوەکە سەرۆک وەزیران و کاندیدەکان ئەو پۆستەیە.
پڕایدەگەیەنێت، نۆ ناو کێبڕکێ دەکەن و بڕیارە ئەمشەو بکرێن بە شەش ناو، لەنێویاندا محەممەد شیاع سوودانی، نووری مالیکی و عەبادی هەن، هاوکات ڕێکارە دەستوورییەکانی دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان دەخاتەڕوو.
چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعەکان ئەمشەو دووشەممە ٨ی کانونی یەکەم، کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاندیدانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتوی عێراق.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی کاندید کراون بریتین لە محەممەد شیاع سودانی، نوری مالیکی، حەیدەر عەبادی، باسم بەدری سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، عەبدولحسێن عەبتان وەزیری پێشوی وەرزش و لاوان، عەلی شوکری سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی کۆمار، حەمید شەتری سەرۆکی دەستەی هەواڵگری.
میدیا عێراقییەکان باس لەوەدەکەن، لە کۆبوونەوەی ئەمشەودا ئەستەمە کاندیدی کۆتایی یەکلا بکرێتەوە، و هەندێک لایەن دەڵێن” ئەگەری هەیە ژمارەی کاندیدەکان لە نۆ ناوەوە بۆ شەش ناو کەم بکرێنەوە.”
ئەمە لە کاتێکدایە، ١١ی١١ی ٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەچوو لیستەکەی محەمەد شیاع سودانی یەکەم سەر ئاستی عێراق بوو.
چوارچێوەی هەماهەنگی
هەڵبژاردنی عێراق
