خوێندراوەتەوە: (1.0K)

میدیا عێراقییەکان هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بەرزبووەتەوە بەلەبەرچاوگرتنی بەتیرۆریستی ناساندنی ژمارەیەک گرووپی چەکدار و ئازاردانی ئەلیزابێس تسۆرکۆڤ توێژەری ئیسرائیلی-روسی لەلایەن ئەو گروپانەوە.

شەممە ٢٠ی ئەیلول میدیا عێراقییەکان لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە بڵاویانکردووەتەوە کە گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووسییان ڕفاندوە و له شوێنێكی نادیار و بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ هێشتبوویانه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا ڕه‌فتاری نه‌شیاویان له‌گه‌ڵ كردووه و ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونییان داوه.

بە گوێرەی ئەو میدیایانە ئازاردانی ئەو توێژەرە لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌بێت.

شاره‌زایان و چاودێرانی عێراقی پێیان وایه بەتیرۆریستی ناساندنی چوار گروپی چەکداری عێراقی کە پێکهاتوون لە: کەتائیبی سەیدشوهەدا، بزووتنەوەی نوجەبا، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای ئەوفیا و کەتائبی ئیمام عەلی لە لایەن ئەمریکاوە ڕێگه بۆ ئیسرائیل خۆش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له ژێر پاساوی تسۆركۆڤ هێرش بكاته سه‌ریان و زیانی گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نێت.

ئیسرائیل

عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 1,849 📊 Click Here