وەزیری پلاندانانی عێراق، ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوانی عێراقی ڕاگەیاندو ئاشكرایكرد ژمارەی دانیشتوان ٤٦ ملیۆنی تێپەركردووە، ژمارەی خێزانەکانیش زیاتر لە هەشت ملیۆنە.
رۆژی چوارشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ محەمەد تەمیم، وەزیری پلاندانانی عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند” دوای ئامادەكردنی زانیارییەكان و شیکردنەوەی ئەو داتایانەی لە ڕێگەی ئەم سەرژمێرییەوە دەستمان کەوتووە، کە یەکەمین سەرژمێرییە لەماوەی ٣٧ ساڵدا، هەموو هاووڵاتیانی ناو عێراقمان سەرژمێری كردووە”.
تەمیمی باسی لەوەشکرد،دەستەی ئامارو زانیاری جوگرافی لە ڕێگەی ئەم سەرژمێرییەوە زانیارییەكی زۆری بەدەستهێناوە که دەبێتە خاڵێك بۆ گەیشتن بە پلانەكانی گەشەپێدانی حكومەتی عێراق و كلیلێكی سەرەكی بۆ دانانی پڕۆژەكان لەشوێنی شیاوی خۆیاندا.
وەزیری پلاندانانی عێراق دووپاتیكردەوە،” بەپێی سەرژمێرییەكە خێزانەكانی عێراق ژمارەیان هەشت ملیۆن و ٥٤ هەزار و ٣٨٥ خێزانە، ژمارەی گشتی دانیشتوانی عێراقیش بەغەیرە عێراقییەكانەوە كە نیشتەجێی عێراقن گەیشتوەتە ٤٦ ملیۆن و ١١٨ هەزار و ٧٩٣ كەس، ژمارەی بیانییەكانی ناو عێراقیش ٣٤٠ هەزار و ١٣١ كەسن”.
عێراق
دانیشتوان
ئامار
