خوێندراوەتەوە: (850)

پارێزەرەکەی ئومێد بەرۆشکی بە سپی ڕاگەیەناند “قسەم لەگەڵ چاکسازی گەورانی دهۆک کردوە، پێیان ووتم کە سبەی ئومێد ئازاد دەکرێت، بەڵام دیار نیە لە کاتی ئازادکردنی کێشەیەک دروست بکرێت و ئازادی نەکەن”.

ئەمڕۆ، ٢١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، ڕێڤینگ یاسین، پارێزەری زیندانیانی بادینان و کەیسی ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی بە سپی میدیای ووت ” سبەی ئومێد بەرۆشکی ئازاد دەکرێت، بەڵام دڵنیایی نیە، چونکە دەبێت بەڕێوبەری زیندان وەڵامی نوسراوێکی دادگا بداتەوە، کە لە ماوەی ئەم دە مانگەدا ئومێد هیچ کێشەیەکی لە ناو زینداندا دروست نەکردبێت، واتا ئازادبونەکەی مەرجدارە، وە ئەگەر سبەی ئازاد نەکرا مانگی ١٢ ئازاد دەبێت”.

ڕۆژنامەنووس ئومێد پەروشکی، یەکێک بوو لە دەستگیرکراوانی بادینان ساڵی ٢٠٢١ دەستگیرکراو دوای ٢١ مانگ زیندانیکردن لە ساڵی ٢٠٢٢ ئازاد کرا، ئومێد جارێكی دیکەش لە ٢٠ تەمموز٢٠٢٣ دەستگیرکرایەوە بە هۆی قسەکردن لەسەر سزادانی شێروان شێروانی لە ڕۆژی دواتردا ئازادکرا، لە ٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ بۆ جاری سێیەم سزای زیندانی شەش مانگی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی ناوزڕاندنی چاکسازی زەرکای دهۆک و بە هۆکاری ماوەی زیندانی دیکەی سێ مانگی دیکە بۆ سەر شەش مانگەکەی زیادکرا.

دەستگیرکراوانی بادینان

ئومێد بەرۆشکی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 12 Today: 52 📊 Click Here