خوێندراوەتەوە: (1.2K)

پارێزەری لاهور شێخ جەنگی دەڵێت” ١١ کەس لە دەستگیرکراوانی شەڕەکەی لالەزار ئازادکراون کە کارگوزاربوون و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە بابەتەکەوە نەبووە”.

ئەمڕۆ ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ سەرۆکی تیمی پارێزەرانی بەرگری لە کەیسی لاهوور شێخ جەنگی، بورهان رەشید گوڵە بە میدیای پارتی ڕاگەیاندوە” لە چەند ڕۆژی ڕابردودا ١١ کەس ئازادکراون و نزیکەی 200 کەسی دیکە هێشتا دەستبەسەرن، وە لە رێگەی مافی مرۆڤەوە هەوڵ دەدەین کەیسەکەی کاک لاهوور ببرێتە دادگا، کە تاوەکو ئێستا نەبراوە و ئەمەش جێگەی پرسیارە”

سەبارەت بە هەڵمەتی بانگەشەی بەرەی گەل بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بورهان ڕەشید گوڵە کە سەرۆکی لیستی بەرەی گەلە لە سلێمانی وتویەتی” کاک لاهوور پێی گوتین، هەر بڕیارێک بدەن من پشتگیریتان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم، ئێمەی سەرپشککرد بەوەی بەشداری بکەین یان نەکەین”.

ڕۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥ پێکدادانێکی چەکداری لە نێوان چەند هێزێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هێزێکی سەر بە لاهوری شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل ڕویدا، لە ئەنجامدا چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و برینداربوون و سەرۆکی بەرەکە و دەیان کەسی دیکە دەستگیرکران. بڕیارە پارتەکەی لاهور شیخ جەنگی بەشداری هەڵبژاردنی ١١ی تشرینی دوومی ٢٠٢٥ بکات و لە سلێمانی ١١، لە هەولێر چوار، دهۆک پێنج ، کەرکوک شەش بەربژێریان هەیە و تا ئێستا بە هۆی دۆخی ئابوری بەرەی گەلەوە لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن.

لالەزار

لاهور شێخ جەنگی

بەرەی گەل

هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 120 Today: 496 📊 Click Here