وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌كابینه‌ی نۆیه‌مدا ١١٧ حاڵه‌تی چاندنی جگه‌ر به‌بڕی نزیكه‌ی پێنج ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار ئه‌نجامدراون.”
سامان به‌رزنجی ، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڵاویکردەوە” هه‌رێمی كوردستان پێشه‌نگه له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری چاندنی جگه‌ر و چه‌ندین ساڵه ئه‌م خزمه‌تگوزاریه له هه‌رێم به‌سه‌ركه‌وتویی ئه‌نجام ده‌درێت.”
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، تا ئه‌مڕۆ ١١٧ حاڵه‌تی چاندنی جگه‌ر له كابینه‌ی نۆیه‌می به‌بڕی نزیكه‌ی پێنج ملیار و نیو، بۆ نه‌خۆشانی هه‌مو شوێنه‌كانی كوردستان ئه‌نجامدراون”.
وەزیری تەندروستی دەڵێت” بۆ نه‌خۆشانی هه‌ولێر ٤٨ نه‌خۆش، نه‌خۆشانی سلێمانی ٣٣ نه‌خۆش، نه‌خۆشانی دهۆك ٢٧ نه‌خۆش، بۆ نه‌خۆشانی هه‌ڵه‌بجه پێنج نه‌خۆش چاندنی جگه‌ر ئه‌نجامدراون.
وتیشی” تێچوی سه‌رجه‌میشیان پێنج ملیار و ٤٦٥ ملیۆن و ٣٥٧ هه‌زار دیناربووه، ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ش پاڵپشت به‌یاسای به‌خشین و چاندنی ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤ به‌پێی ڕێنمایی و مه‌رج و ڕێككاری پێویست ڕێكخراوه و ڕێگه‌پێدراوه بۆ ئه‌نجامدانی.”
لە کۆتایدا جەختی کردەوە لەوەی، هەفتانە چەندین حالەتی پێویستی چاندنی جگەر ئەنجام دەدرێ و ژیانی دەیان هاوڵاتی تەمەنی گەورە و منداڵان گەڕایتەوە و لە مردن رزگار کراوە.
وەزیری تەندروستی
نەخۆشی جگەر
