خوێندراوەتەوە: (1.1K)

چەند بەرپرسێکی تورکیا، لە دیمەشقن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی حکومەتی کاتی سوریا، لە بارەی پرسە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەکانە، وە پرسی سەرەکی کۆبونەوەکانیش ڕێکەوتنی ١٠ ئادارە بە هەردوو ڕووی پەلاماردانی ڕۆژئاوای کوردستان یان چاوەڕوانی تا ڕێکەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت.

دوو شەمە، ٢٢ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، هاکان فیدان وەزیری دەرەوە، یەشار گولەر وەزیری بەرگری، ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا، گیشتنە سوریا ولە لایەن ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی کاتی سوریا، محاف ئەبو کەسرە وەزیری بەرگریی و حسێن ئەلسەلامی سەرۆکی هەواڵگری سووریا پێشوازییان لێکرا.

بەرپرسانی هەردوو وڵات لەسەر چەند پرسێک کۆ دەبنەوە کە پەیوەستن بە پەیوەندی نێوانیانەوە دوای ساڵێک لە ڕوخانی حکومەتی بەشار ئەسەد، وە یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی کۆبونەوەکە پەیوەستە بە ڕێکەوتنی ١٠ ئادار و تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە بە سوپای سوریا.

کۆتا وادە بۆ تەواوبوونی ڕێکەوتنی ١٠ ئادار کۆتای ئەم مانگەیە و تورکیاش دەڵێت “هەسەدە هیچ هەنگاوێکی نەناوە”.

ئەمە دووەم جارە ئەو شاندە سەردانی دیمەشق دەکەن و سەردانی یەکەمیان لە ١٣ ئاداری ٢٠٢٥ بوو، هەروەها هەردوو وەزیری دەرە و بەرگری و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سوریا لە ١٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، سەردانی ئەنکارایان کرد.

سوریا

تورکیا

ڕۆژئاوای کوردستان

ڕێکەوتنی ١٠ ئادار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 21 Today: 40 📊 Click Here