خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ئاشکرای دەکات کە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە بەبۆنەی بەڕێز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، کاتژمێرێک لە سەرەتای دەوام بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکەن، پاشان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت.

لە نوسراوێکدا کە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین و خوێندنی کوردی لە کەرکووک) نێردراوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەبارەی دەوامی خوێندگاکان لە رۆژی ١٧ی ئەم مانگە ( ڕۆژی ئاڵای کوردستان) بڕیاری دا.

لە نوسراوەکەدا هاتووە” بەمەبەستی بەڕێز ڕاگرتنی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە ڕێکەوتی ١٧ی ١٢ی ٢٠٢٥ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئاگادار بکەن، کە سەرەڕای بەردەوامبوونی تاقیکردنەوەکان کاتژمێرێک لە سەرەتای دەوام بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکەن، پاشان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت”.

لە رۆژی ١٧ ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٤٥ پێشەوا قازی محەمەد و شۆڕشگێڕانی پارچەكانی دیكەی كوردستان لە رێورەسمێکدا ئاڵای كوردستانیان لەسەر یەکێک لە باڵاخانەکانی شاری مەهاباد هەڵکرد و دواتریش لەسەرجەم ئەو شارو ناوچانەی كە لە دەرەوەی دەسەڵاتی داگیركەردابوون ئاڵای كوردستان هەڵكرا.

دواتر و لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٤، پەرلەمانی كوردستان بڕیاری ژمارە ٤٨ ی دەركرد کە تێیدا هاتووە ” رۆژی ١٧ ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك بە رۆژی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و رۆژی ئاڵای كوردستان دادەندرێت”.

ساڵانە و لەم رۆژەدا لە زۆرینەی خوێندنگا و فەرمانگە حکومی و دامەزراوە جیاوازەکان رێورەسمی جۆراوجۆر سازدەکرێت و ئاڵای کوردستان هەڵدەکرێت.

پەروەردە

رۆژی ئاڵا

هەرێمی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 196 Today: 949 📊 Click Here