خوێندراوەتەوە: (1.7K)

دوای ئەوەی دوێنێ پەرلەمانتارێکی حزبی تەقەدوم، دەستڕێژی گولەی لە ماڵی پێشمەرگەیەک کرد لە دووبز، هەریەک لەوەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم و فەرماندەی هێزەکانی زێرەڤانی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

یەک شەممە، ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەربارەی هێرشەکەی دووبز ڕایگەیاند “هێزێکی ئەمنی هاوبەش، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ حەوت کەس جێبەجێکرد کە تۆمەتبارن بە دەستدرێژیکردنە سەر خێزانێک لە پارێزگای کەرکوک، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دڵنیابوون لە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەیە”.

هەروەها ئەوەش هاتوە ” هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە گەڕان و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی دەستیان لە ڕووداوەکەدا هەبووە”.

لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەدا هەر ئەمڕۆ فەرماندەی پێشمـەرگەی زێرەڤانی دەڵێت “ئێمە لە فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی بە تووندی ئیدانەی ئەو کردارە نامرۆڤانەیەی موهەیمەن حەمدانی دەکەین و داوا لە هێزە ئەمنییەکان و ئیدارەی قەزای دووبز دەکەین بە زووترین کات رێوشوێنی تووندی یاسایی بەرامبەر ئەو بەربژێرە بگرنە بەر و بە سزای یاسایی خۆی بگەیێنرێت”.

١٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٥، بەربژێرێکی دەرچووی تەقەدوم، بەناوی موهەیمەن حەمدانی، لەگەڵ پاسەوانەکانی، دەستڕێژی گوللـەیان لە ماڵی پێشمەرگەیەکی زێرەڤانی لە قەزای دووبزی سەر بە کەرکووک، و لە ئەندامانی خێزانەکەی درا، دوا بەدوای هێرشەکە نووسینگەی تەقەدووم لە دووبز داخرا و چوار پاسەوانی تەقەکەرەکەش خۆیان رادەستی هێزە ئەمنیەکان کرد، بە ووتەی ئەو پێشمەرگەیەی هێزی زێرەڤانی کە بەڕەگەز عەرەبە و لە کاتی هێرشەکەدا لە ماڵ نەبوە، بە هۆکاری ئەوەی لە هەڵبژاردن دەنگی بە موهەیمەن نەداوە بۆیە هێرشی کردوەتە سەر.

کەرکوک

دووبز

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 214 Today: 931 📊 Click Here