خوێندراوەتەوە: (1.7K)
وەزارەتی دادی عێراق ڕایگەیاند، 142 زیندانیکراوی تر ئازادكران، كە بەشێكیان بەر یاسای لێبووردنی گشتی كەوتوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، ئەوانەی ئازادکراون بریتیبوون لە (103) نەوجەوان، (14) نەوجەوانیش دوای تێپەڕاندنی سزاکانیان ئازادکراون.
ڕوونیشی کردەوە، 8 نەوجەوان کە بەپارێزبەندی ئازادکراون، بەهۆی هەڵسوکەوتی باش و تەواوکردنی خولی چاکسازی پەسەندکراو، بەپشتبەستن بەڕاسپاردەکانی بەشی توێژینەوەی کۆمەڵایەتی و ڕەزامەندیی دەسەڵاتی دادوەری.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، 12 نەوجەوانی تریش بەپێی یاسای لێبووردنی گشتی ئازادکراون، جگە لە 5 نەوجەوانی تر كە بەبڕیاری دادگای تێهەڵچوونەوە ئازادكراون.
