خوێندراوەتەوە: (1.2K)

ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق باس لە ئامادەکارییەکانیان دەکات لە سەر سنوری سوریا و بۆ بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێک کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە تەشەنە بکات و مەترسی بخاتە سەر عێراق.

دوو شەممە، ١٩ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند “هێزە فیدراڵییەکان و پێشمەرگە لە سنوورەکاندا لە ئامادەیی تەواودان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر دزەکردنێک لە سنوورەکان و هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی زانیاریمان لە هەموو بوارەکانیش هەیە”.

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگری وتویەتی “هەر دۆخێک رووبدات، ئینجا لە سنووری هەرێمی کوردستان بێت کە پێشمەرگە لێی بەرپرسیارە یان ئەو سنوورەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە، ئامادەییمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەیە”.

“ئێمە چاودێری دۆخەکە و ئەو رووداوانە دەکەین کە لە سووریا روودەدەن، لە هەمان کاتدا سنوورەکانمان پارێزراون و ئەزموونی مامەڵەکردنمان لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان لە سەختترین ناوچە جوگرافییەکاندا هەیە”، لیوا تەحسین فەجاجی وا دەڵێت.

عێراق و هەرێمی کوردستان ٦١٨ کیلۆمەتر سنووریان لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان و سووریا هەیە، وە ئەم ئامادەکاریانە بەهۆی زیادبوونی شەڕ و ئاڵۆزییەکانە لە سوریا دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات.

ڕۆژئاوای کوردستان

سنوری نێوان عێراق و سوریا

وەزارەتی بەرگری عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 26 Today: 40 📊 Click Here