وێنەی ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لادراوە و نەخشەی عێڕاق لە شوێنەكەی دانراوە.
لە دوێنێ شەوەوە وێنەی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری پێشووی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا لادراوە و نەخشەی عێڕاق لە شوێنەكەی دانراوە. تا ئێستاش هۆكارەكەی نەزانراوە.
تا ئێستا ئاشكرا نیە بە فەرمانی كێ وێنەكەی مەهدی موهەندیس لەو شوێنە هەڵگیراوە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە گوشاری ئەمریكا و مەترسی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر میلیشیا شیعەكانی سەر بە ئێران دەكرێت.
ڕۆژی ٣ی كانوونی دووەمی ٢٠٢٠دا لە ئاكامی هێرشێكی ئاسمانیی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، هەریەك لە ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسداران، كرانە ئامانج و كوژران.
ئەبو مەهدی موهەندیس
فڕۆکەخانەی بەغدا
ئێران
ئەمریکا
