دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران سوودانی بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی کوردستانی دا، و بەرپرسێکی عێراقی دەڵێت” یەکشەممە یان دووشەممە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی و ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی، کۆبوونەوەی هەفتانەی کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان درا.
کەناڵی ئاڤای سەر بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر زاری بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەشدار بوو بڵاویکردووەتەوە” محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق تەیف سامی، وەزیری دارایی ڕاسپار مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی کوردستان خەرج بکات.”
بەرپرسەکە رایگەیاندووە” سبەی چوارشەممە دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پارە دەکرێت و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. سبەینێ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت، دواتر لە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی پار دەکرێت، ڕێکارەکانیش چەند ڕۆژێکیان دەوێت تا تەواو دەبن”.
ئاماژەی بەویس کردووە کە بەمشێوەیە ناردنی پارە و دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت دەکەوێتە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو و یەکشەممە یان دووشەممە پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
مووچە
ئابووری
