خوێندراوەتەوە: (870)

پۆلیسی هەولێر، ڕایگەیاند” ئەو كەسەی كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم دادگای هەولێر هەڵسا بە كوشتنی خەزوری خۆی، دەستگیکراوە.”

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دووشەممە ١٣ی تشرینی یەکەم، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە” پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەردەم دادگای هەولێر ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕودانی تاوانەکە، خۆی ڕادەستی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە بەردەوامە.

هەولێر

کوشتن

دادگا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 161 Today: 1,608 📊 Click Here