خوێندراوەتەوە: (1.5K)
بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرش دەکرێتە سەر هەسەدە و ئەوانیش وەڵامی توند دەدەنەوە.
شەممە ٢٠ی ئەیلول هەسەدە بڵاویکردەوە” پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان سەر بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق یەکێک لە پێگە سەربازییەکانی ئێمەی لە ناوچەی دێرحافر کردە ئامانج. هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و زیانێکی ماددی لێ نەکەوتەوە”.
لە راگەیەنراوەکەی هەسەدە هاتووە کە وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە و دەستڕێژکارانیان ناچار بە پاشەکشە کردوە.
لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشیاندا هەسەدە جەخت دەکاتەوە لەوەی کە هێزەکانیان ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک دووپات دەکەنەوە و وەڵامدانەوەمان هەمیشە یەکلاکەرەوە دەبێت بەرامبەر هەر کەسێک کە هەوڵی بە ئامانجگرتنی پێگە و شەڕڤانانمان بدات.
هەسەدە
سوریا
رۆژئاوا
