ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، هێمن هەورامی دەڵێت ” خیتابێکی نا ئاقڵانی لای سەرۆکی یەکێتیەوە و سنور بەزاندنەکەی، پێویستی بەوە بوو ئاستێکی بۆ دابندرێت، بۆیە وەڵاممان دایەوە”.
هەینی، ١٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٥، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا شەوی ڕابردوو، هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە شێوازی بانگەشەکردنی سەرۆکی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ڕایگەیاند “هیچیان پێنەبوو لە کاتی بەنگەشەدا، پەلاماریاندا و پەلامار بە پەلامار جواب دەدرێتەوە، ئێمە نەمان دەویست بگاتە ئەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا ئێمە بە پرۆژە و بە مەنتق وەڵاممان دایەوە، نەهاتین بە ئاستی نزم وەک ئەوان وەڵام بدەینەوە، بە لۆجیک و خیتابی سیاسی و پرۆژە بە خستنەڕووی داتا وڵامیان درایەوە”.
لە ٣ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ تا ٨ تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، لەو ماوەیەدا سەرکردە و ئەندامانی پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان هێرشیان دەکردە سەر یەکتر و یەکتریان تۆمەتبار دەکرد.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بافڵ تاڵەبانی
هێمن هەورامی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
