خوێندراوەتەوە: (1.3K)

تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ ڕایگەیاند” کارۆخ سەید ڕزگار سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان بەتۆڕی ١٩ی راگەیاندوە “کاتژمێر ١١:٠٠ ئەم شەو(٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٥) ، چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەم لە پڕۆژەی کانی سیتی شاری سلێمانی و خێزانەکەم و پاسەوانێکم براون بۆ لێکۆڵینەوە”.

کاروخ سەید ڕزگار، سەرۆکی حیزبی کڵپەی نیشتمانی بە تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ وتوە ” من لەدەرەوەی وڵاتم، پاسەوانەکانم هاتونەتە دەست لێیان وبەپێی ئاسەوارەکان هێرشبەران برینداریان هەیە، من کەسێکم بەردەوام باس لە داگیرکاری بۆسەرخاکی هەرێم دەکەم و هیچ دوژمنایەتییەکی شەخسیم نییە”.

هەتا ئێستا دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی لەو بارەیەوە هیچ ڕونکردنەوەیەکیان نەداوە، تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ ڕایدەگەیەنێت “داوای لێکۆڵینەوەی جدی دەکەین لەسەر ئەم ڕوداوە و دەرئەنجامەکانی بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە”.

حزبی کڵپەی نیشتیمانی کوردستان لە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ لەشاری هەولێر دامەزراوە، بەوتەی سەرۆکی حیزبەکە، پاش فشاری پارتی بۆ سەریان ئۆفیسیان هێناوەتە شاری سلێمانی و ئەمە دووەمین جارە هەڵدەکوتنەسەر ماڵەکەی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 146 📊 Click Here