وەزیری دەرەوەی تورکیا، هۆشداری توند دەدات لەوەی پێکهاتەی ئێستای هەسەدە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی وڵاتەکەی.
هاکان فیدان، ئەمرۆ شەممە ٢٢ی تشرینی دووەم، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند” پێکهاتەی ئێستای هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیاو یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سوریا دروست دەکات.”
وتیشی” ئەنكەرە بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق لە هەموو بوارەکان و لە هەموو ئاستەکاندا و تورکیا پشتیوانی یەکگرتوویی سوریا و یەکپارچەیی خاکەكەی دەکات.”
سەبارەت بە ئیسرائیل باسی لەوەکرد، چالاکییە فراوانخوازی و تێكدەرەكانی ئیسرائیل، بەتایبەتی لە باشوری سوریا، بەهەمان شێوە هەڕەشەیەکی ترە بۆ سەر دۆخی سوریا.
لە کۆتایدا هاکان فیدان جەختیکردەوە لەوەی، بەدیهێنانی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی مەرجێکی سەرەكییە بۆ دەستپێکردنی قۆناغی ئاوەدانکردنەوەو بوژانەوەی ئابوری لە سوریا.
هاکان فیدان
هەسەدە
تورکیا
