خوێندراوەتەوە: (103)

ئەندامێکی هاوپەیمانێتیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان یەکشەممە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بڵاویکردەوە” ئێمە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکەمان وەک کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق دەستنیشانکردووە”.

قوسەی مەحبوبە، وتیشی” “داوا لە لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیی دەکەین، کاندیدەکانیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕابگەینن، بە تایبەت ئەو لایەنانەی کە ٢٥ کورسیی پەرلەمانی یاخود زیاتریان بە دەست هێناوە.”

جەختی لەوەش کردەوە، تاکە کاندیدی هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپیدان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانییە.

لە کۆتایدا، باسی لەوەکردوە کە ئەوان هاوپەیمانیی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپیدان، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار دەنگیان بە دەست هێناوە و ٤٦ کورسیی پەرلەمانیان هەیە.

هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان

محەمەد شیاع سودانی

هەڵبژاردنی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 44 Today: 1,914 📊 Click Here