خوێندراوەتەوە: (4.2K)
هاتوووچۆی سلێمانی لەبارەی مۆڵەتی شۆفێری هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت”ئەوانەی مامەڵەیان لە ژوری ژمارە 48 هەیە سەردان نەکەن تا ئاگاداار دەکرێنەوە”.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەشی مۆڵەتی شۆفێری ئاگاداری ئەو شۆفێرە بەڕێزانە دەکات کە سەردانیان دەکەن بەمەبەستی رایی کردنی مامەڵەی پەیوەست بە مۆڵەتی شۆفێری تەکسی یەکەم جار و مامەڵەی لۆگۆی تەکسی ،
هاتووچۆ داوایەک لەو هاووڵاتیانە دەکات و دەڵیت، لەئێستادا سەردانی بەشی مۆڵەتی شۆفێری ژووری ژمارە ( ٤٨ ) لەهاتووچۆی پارێزگای سلێمانی نەکەن تا ئاگادار دەکرێن لەڕێی پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ، لەبەرئەوەی ڕاکێشانی فۆرمی بایۆمەتری بۆ لۆگۆی تەکسی کارا نیەو گۆڕانکاری لەسیستەمەکەدا دەکرێت و تەواو نەبوە.
