خوێندراوەتەوە: (128)

جوڵانەوەی نەوەی ڕایگەیاند” هەردو فراکسیۆنەكەیان لە پەرلەمانی هەرێم و عێراق، پرۆژەیەکی تۆکمەیان ئامادەکردوە بۆ چارەسەری یەکجارەکیی کێشەی مووچە.”

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، تێدا هاتووە” دەستەی بەڕێوبردنی جوڵانەوەكە ئەمڕۆ هەینی ٢١ی تشرینی دووەم لەگەڵ فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە، تێیدا باس لە چۆنیەتیی چارەسەری دۆخی هاوڵاتییان و مووچە و شێوازی چاودێریی دەسەڵات و حکومەت لە داهاتودا کرا.”

ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆبونەوەکەدا باس لە کۆمەڵێک هەنگاو و رێکار کرا. لەوانە هەردوو فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە هەرێم و لە بەغدا دەیگرنەبەر کە پرۆژەیەکی تۆکمە لەخۆدەگرێت بۆ چارەسەری یەکجارەکیی کێشەی موچە، داهاتی هەرێم و ئالیەتی چاودێریی ئەو داهاتە لە یاسای بودجەدا.

لە کۆتایدا باس لەوەشکراوە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بریاریاندا سەرۆکی جۆڵانەوەکە لە زیندانەوە هەر بریارێک بدات ئەوە هەمووان پابەند دەبن پێیەوە.

نەوەی نوێ خاوەنی ١٥ کورسی پەرلەمانی کوردستانە و شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەکە لە ڕۆژی ١٢ی ئاب دەستگیرکراوە و لە زیندانە.

نەوەی نوێ

مووچەی هەرێم

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 1,962 📊 Click Here