کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان، لە كۆبونەوەکەی ١٢ی ئەیلول ڕاگەیەندراوێكی بە ئاڕاستەی چارەسەری دوو دەوڵەتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان پەسەند كرد.
نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا، کە تایبەت بوو بە دەنگدان لەسەر بڕیاری دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین.
لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانی لە بڕیاری چارەسەری دامەزراندنی دوو دەوڵەتی سەربەخۆ لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کراوە، بڕیارەکەش لە لایەن ١٤٢ دەوڵەتەوە پشتیوانی لێکراوە، ١٠ دەوڵەتیش دژی بوون، ١٢ دەوڵەتیش مافی بێدەنگی و دەنگ نەدانیان بە کارهێناوە.
بڕیارەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەهەمان شێوە سیاسەتی وێرانکردنی ژێرخانی ئابووری و برسیکردن و گەمارۆدانی غەززەی لە لایەن ئیسرائیلەوە ئیدانە کردووە.
نەتەوە یەکگرتوەکان
فەڵەستین
