خوێندراوەتەوە: (1.5K)
نەتەوە یەکگرتووەکان پەیامێک لەبارەی عێراق بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دڵنیاین عێراق و عێراقییەکان هەنگاوی ئومێدبەخش و یەکلاکەرەوە بۆ داهاتوویان دەنێن.
محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق پەیامێکی بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی عێراق ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ بڵاوکردەوە و داوای یەکریزی و یەکدەنگی زیاتری عێراقیەکان دەکات بە هەموو پێکهاتەکانیەوە بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان زیاتر پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دڵنیاین عێراق و عێراقییەکان هەنگاوی ئومێدبەخش و یەکلاکەرەوە بۆ داهاتوویان دەنێن.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ ٣ی ١٠ی ٢٠٢٥، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دەستی پێكرد بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
عێراق
نەتەوە یەکگرتووەکان
