خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی قورس لە ئێران دەکات و دەڵێت” میحوەری ئێران دەشکێنین و ڕوخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین”.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئێوارەی سێشەممە بەڵێنیدا کە “گورزێکی بێ وێنە” لە هەر کەسێک بدات کە هەڕەشە لە وڵاتەکەی بکات. ناوبراو وتی کە میحوەری ئێران دەشکێنیت و ڕوخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، هاوکات جەختی لە هەوڵەکانی گەڕانەوەی بارمتەکان و هەڵوەشاندنەوەی حەماس کردەوە.

نەتانیاهۆ لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: هەرکەسێک دەستێک لە دژی ئێمە بەرز بکاتەوە، گورزێکی بێ وێنەی لێدەدرێت، ئێمە لە ڕۆژانی چارەنووسسازدا دەژین و بەردەوام دەبین لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە هەموو ئامانجەکانی شەڕەکە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند” بەردەوام دەبین لە هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی هەموو بارمتەکان و لەناوبردنی ڕژێمی حەماس و دڵنیابوون لەوەی کە غەززە جارێکی تر هەڕەشە لە ئیسرائیل نەکات”.

وتیشی: شەڕی ڕێنێسانس لە حەوت بەرە شەڕێکی چارەنووسسازە بۆ نیشتمانەکەمان، بۆ بوونمان و بۆ داهاتوومان. ئێمە پێکەوە میحوەرەکەی ئێرانمان شکاندووە و ڕووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان گۆڕیوە و مانەوەی ئیسرائیل مسۆگەر دەکەین”.

ئەم لێدوانەی نەتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە هەزاران ئیسرائیلی لە گۆڕەپانی بارمتەکانی تەلئەبیب کۆدەبنەوە بۆ یادکردنەوەی دووەمین ساڵیادی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بەپێی ڕاپۆرتەکانی میدیا عیبریەکان.

ئێران

ئیسرائیل

ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 198 Today: 1,493 📊 Click Here