خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی نارد بۆ یەکەمین کۆنفڕانسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و دەڵێت ” بڕوامان وایە کە ئاشتی تەنها بێدەنگبوونی چەک نییە، بەڵکو پرۆسەیەکە بۆ بنیاتنانی متمانە، قبووڵکردنی یەکتری و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەنێوان جیاوازییەکاندا”.

شەممە، ٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی نارد بۆ یەکەمین کۆنفڕانسی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئیستەنبوڵ و لە پەیامەکەیدا هاتبوو “ساڵانی رابردوو، بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیمان له ئاشتی کرد. ئهو قۆناغه سهلماندی كه گفتوگۆ دەتوانێت دەسکەوتی گەورە بۆ هەموو لایەک بەدەست بهێنێت. ئەمڕۆش، ههموو پشتگیرییهكمان بۆ سهرخستنی ئاشتی دووپات دهكهینهوه. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکەدا”.

یەکەمین کۆنفڕانسی نێونەوەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە لایەن پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) لە ئیستەنبوڵ ڕێکخراوە، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردوەوام دەبێت.

هەر یەک لە عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پەیامیان ناردبوو بۆ کۆنفرانەسەکە و خوێندرانەوە، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ڕێگای زوومەوە بەشداری کۆنفرانسەکە بوو و وتارێکی پێشکەشکرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 2,344 📊 Click Here