خوێندراوەتەوە: (1.4K)

هاری کەین یاریزانی یانەی بایرن میونشن پەیوەندی بە ئێرلینگ هالاند یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی کرد و لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپادایە.

کەین یەکێک لەو شەش گۆڵەی تۆمارکرد کە بایرن میونشن لە گەڕی ١١ی خولی ئەڵمانیدا لە فرایبۆرگی بردەوە و ژمارەی گۆڵەکانی گەیشتە 14گۆڵ و لە پێشەنگی ڕیزبەندی گۆڵکارانی بۆندسلیگادایە.

کەین پلەی یەکەمی لەگەڵ هالانددا هاوبەش کردووە، کە لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ لە گەڕی 12ی خولی ئینگلیزیدا نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات، بەمەش ژمارەی گۆڵەکانی،بە 14 گۆڵ مایەوە.

کیلیان مباپێی یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید بە 13 گۆڵ بۆ پلەی سێیەم دابەزی، دوای ئەوەی لە یاریی تیپەکەی بەرامبەر ئێلچی لە گەڕی 13ی لالیگاشدا نەیتوانی گۆڵ تۆمار بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 117 Today: 2,399 📊 Click Here