خوێندراوەتەوە: (1.2K)
ئەو پرۆژە نیشتەجێیانەی کە تا ئێستا مۆلیدە تیایاندا کاردەکات، بەڕێوبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارپێکردنی مۆلیدەکانی دیاریکرد.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدەکانی بە پێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و خەرجی مۆلیدەکان بە پێی زانیاری لەبەردەستبوو دیاریکرد بەم شێوەیە، نرخی کیلۆوات بۆ کاتژمێرێک بۆ مانگی تشرینی دووەم ٢٩٠ دینارە، بەڵام ئەو پرۆژانەی کە تاکە سەرچاوەیان کارەبای مۆلیدەیە و کارەبای نیشتمانیان نییە، نرخەکە دەبێتە ٢٢٧ دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.
بەڕێوبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی خاوەن مۆلیدەکان ئاگادار دەکاتەوە، ئەگەر لەو نرخە زیاتر وەربگرن، ئەوا ڕێکاری پێویستیان لەگەڵ دەگیرێتە بەر و ڕوبەڕووی یاسا دەبنەوە.
