خوێندراوەتەوە: (1.3K)

نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا كه‌مێك دابه‌زی، هۆکارەکەشی بۆ شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەگەڕێتەوە.

به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌یانی هه‌شت سه‌نت دابه‌زیوه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی ٠.٠١٣٪ نرخه‌كه‌ی و گهیشتوهتە٦٠.٩٨ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، له كاتێكدا نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای ڕۆژئاوای ته‌كساس نۆ سه‌نت دابه‌زیوه و گهیشتوهتە ٥٧.٣٧ دۆلار.

ئاژانسی ڕۆیته‌رز لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت” له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌فتانه هه‌ردو نه‌وتی خاوی بنه‌ڕه‌تی به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی ٣٪ دابه‌زینیان به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مه‌ش به‌شێكی به‌هۆی پێشبینییه‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه بۆ زیادبونی دابینكردن له ساڵی ٢٠٢٦دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.”

هاوکات یەکێکی دیکە لە هۆکارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەر یەک لە دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ هاوتە ڕوسیەکەی ڤلادیمیر پوتن، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی لوتكه‌یه‌كی دیكه سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئۆكرانیا، هه‌نگاوێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر له كاتێكدایه كه مۆسكۆ ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه پاڵپشتی سه‌ربازیی ئه‌مریكا بۆ كیێڤ نوێ ببێته‌وه، كۆبونه‌وه‌كه ده‌كرێت له ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی داهاتودا له بوداپێست ئه‌نجامبدرێت.

نرخی نەوت

نەوتی باکوور

نەوت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 153 Today: 436 📊 Click Here