خوێندراوەتەوە: (941)

مەلا بەختیار لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند” یەكێتی كۆچی دوایی كردووە و لە هەڵبژاردنی پێشودا تەنها (٢٪) دەنگەكانی سلێمانی بەدەستهێناوە”، دەشڵێت” رێژەی بایكۆت لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە ٨٨٪”.

مەلابەختیار لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی “الشرقیە نیوز” ئاماژەی بەوەكرد” یەكێتی توانیویەتی هەژمونی بەرچاوی خۆی لە حکومەتی هەرێم و ناوەندیدا بپارێزێت، بەهۆی ئەوەی خاوەنی هێزی چەکداری حزبیە”.

بەوتەی مەلا بەختیار بوونی هێزی چەکدار یەکێکە لە ئاستەنگەکان لە بەردەم تەواوکردنی قۆناغی دیموکراسی لە عێراق و کوردستاندا.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای یەکێتی مەلا بەختیار رایگەیاند” یەكێتی كۆچی دوایی كردووە و لە هەڵبژاردنی پێشودا تەنها (٢٪) دەنگەكانی سلێمانی بەدەستهێناوە”.

مەلابە ختیار، لە بەشێكی ترە قسەكانیدا وتی” دوای هەڵبژاردنی داهاتوو نە پەرلەمانی بەغدادو نە پەرلەمانی کوردستان ناتوانن کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکەن، هەرکەسێکیش باوەڕی بەوە هەبێت کە ئەو دوو پەرلەمانە دەتوانن ئەو کێشانە چارەسەر بکەن، لە دۆخی خەیاڵی دیموکراسیدا دەژی، تەنانەت رەوایەتی هەڵبژاردنیش بەرەو دابەزین دەچێت و رێژەی بایکۆت لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا گەیشتووەتە ٨٨٪”.

مەلا بەختیار

یەکێتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 757 📊 Click Here