خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت” ڕێککەوتنی ئەمڕۆ [بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان] دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زۆری تیمەکانی هەردوولا بوو”.

پێنجشەممە ٢٥ی ئەیلول مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند”ڕێککەوتنی ئەمڕۆی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ و کۆمپانیای سۆمۆ، دەستکەوتی ماندووبوون و هەوڵی زۆری تیم و شاندەکانی هەموو لایەک بووە. بەم هەنگاوە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان دووبارە بە بازاڕی جیهانیی نەوت بەسترانەوە”.

مەسرور بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەشیدا دەڵێت” دەستخۆشی لەهەموو لایەک و بەتایبەتی خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم کە لەم ڕۆژە مێژوییەدا بەربەستێکی گەورەیان لە بەردەم دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان هەڵگرت و بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، جەخت لە جێبەجێکردنی هەموو مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە.”

ئەوەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

مەسرور بارزانی

هەناردەی نەوت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 45 Today: 1,869 📊 Click Here