خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتی بەشداریكردنی لە پرۆسەی دەنگدان، ڕایگەیاند” هیوادارین خەڵك بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن بكات و خەڵكێكی نیشتمان پەرەوەر بنێرن بۆ پەرلەمانی عێراق.”

مەسرور بارزانی وتیشی” بڕیاری ئەمڕۆی خەڵك رێڕەو شێوازی چوار ساڵی داهاتووی حوكمرڕانی دیاریدەكات و هیوادارین كۆمسیۆن بە ئەمانەتەوە تا كۆتایی پرۆسەكە مامەڵە لەگەڵ دەنگی دەنگدەران بكات.”

سەرۆکی هەرێم دەڵێت” ئەمڕۆ ڕۆژی بڕیاری خەڵکە، هیوادارم خەڵک بتوانێت لە کەشێکی ئارام و ئازاددا بە ئارەزووی خۆیان، دوور لە هەموو فشارێک دەنگی خۆیان بدەن و خەڵکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بنێرن بۆ پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی بەرگری لە مافە ڕەواکانی ئەوان و مافە دەستوورییەکانی خەڵك بکەن.”

مەسرور بارزانی هیوای خواست کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق “بە ئەمانەتەوە تا دوایی و کۆتایی پڕۆسەکە، مامەڵە لەگەڵ دەنگی دەنگدەران بکات.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 31 Today: 1,991 📊 Click Here