خوێندراوەتەوە: (1.5K)

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئاشکرایدەکات، دانووستانەکان لەگەڵ دیمەشق بە شێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەدەچێت و هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری سوریا.

مەزڵوم عەبدی، شەممە ١١ی تشرینی یەکەم لە دواین چاوپێکەوتنیدا، ڕایگەیاند” لەگەڵ حکومەتی دیمەش گەشتونەتە ڕێککەوتنێکی زارەکی سەبارەت بە تێکەڵکردنی هێزەکانی هەسەدە لەگەڵ سوپای سوریا بەڵام تا ئێستا ڕێکارەکان بە تەواوی جێبەجێنەکراوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا “لیژنەیەکی سەربازی” لەگەڵ نوێنەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ سەردانی دیمەشق دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکان.

سەبارەت بە داهاتووی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری مەزڵوم عەبدی جەختی کردەوە کە ئامانجی سەرەکیی دانوستاندنەکان، دامەزراندنی “سیستمێکی ئیداریی ناناوەندییە” لە سووریا، بەتایبەتی بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، ڕەتیشی کردەوە هێزەکانین لە ناوچەکانی دێرەزوور و ڕەققە پاشەکشەبکەن.

وتیشی” لە کۆبونەوەكەیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا جەخت لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان كراوە با خەڵکی عەفرین خۆیان بۆ گەڕانەوەی ڕێکخراو ئامادە بکەن. هەروەها كار بۆ گەڕانەوەی خەڵکی سەرێ کانی و گیرێ سپی دەکەین.”

مەزڵوم عەبدی

هەسەدە

چارەنووسی کورد

کوردانی ڕۆژئاوا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 136 Today: 471 📊 Click Here