خوێندراوەتەوە: (1.1K)

میدیایەکی ناسراوی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، ئێران سەرقاڵی بەهێزکردنەوەی سەربازی و سیخوڕی ” بەرەی بەرگرییە ” لەو وڵاتانەی کە پێشتر تیایدا بەهێزبوو.

کەناڵی ١٤ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە کوژرانی ( هەیسم عەلی تەباتەبایی) دەدات کە کەسی ژمارە دووی حزبوڵڵای لوبنانەو، نووسیویەتی ” ئێران لە بەرامبەر تاقیکردنەوەیەکی ستراتیژیدایە”.

کەناڵەکە باس لەوەش دەکات، گورزەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە حزبوڵڵا و هێزەکانی سەر بە ئێران لە ناوچەکەدا، ئێرانی ناچار کردووە بۆ ئەوەی هەژموونی خۆی لەسەر ناوچەکە لە دەست نەدات، ” دژەکردەوەیەکی وریایانەی هەبێت”.

” ئێران دوای ئەم هێرشانەی ئیسرائیل، خەریکی گواستنەی چەک، نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە زیانلێکەوتووەکان و بەهێزکردنی تۆڕی سیخوری و هەواڵگری خۆیەتی لە ناوچەکەدا”.( کەناڵ ١٤ وا دەڵێت).

هەروەها کەناڵ ١٤ ی ئیسرائیلی دەشڵێت ” هاوکات هەوڵ هەوڵ دەدات ژێرخانەکانی حزبوڵڵا و ھاوپەیمانەکانی لە سووریا، عێراق، یەمەن و تەنانەت بەشێک لە ئەفریقاش نۆژەن بکاتەوە و لەم رێگەیەوە بەشێک لە توانای لەدەستچووی ئەم گرووپانە بگەڕێنێتەوە”.

لە دوای رووخانی ئەسەدەوە ساڵی رابردوو پاشکەشەکانی حەماس و حزبوڵا، ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ئێران لە رووی سەربازی و سیخوڕیەوە هەژموونێکی زۆری لە دەستداوە، بەپێی راپۆرتی ئەم میدیایە سەرلەنوێ ئەو حکومەتی ئەو وڵاتە دەیەوێت ئەوەی لە دەستیداوە بیگەڕێنێتەوە.

میدیا ئیسرائیلی

ئێران

خۆبەهێزکردنەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 102 Today: 2,059 📊 Click Here