خوێندراوەتەوە: (904)

میدیاکانی ئێران و عێراق ڕاپۆرتی فڕینی فڕۆکە ئیسرائیلییەکانیان لە ئاسـانی عێراق لە نزیک سنووری ئێران بڵاوکردەوە.

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥)، سەرچاوە میدیاییە جیاجیاکانی عێراق هەواڵی فڕینی فڕۆکە جەنگییەکانیان لە نزیک سنووری ئێران لەگەڵ عێراق بڵاوکردەوە.

میدیاکانی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویانکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا مانۆڕی ئاسمانییان بەسەر پارێزگای میسان ئەنجامداوە کە نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لە سنووری ئێرانەوە دوورە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە گەشتەکە شکاندنی بەربەستی دەنگی لەخۆگرتووە.

لەبەرامبەردا پلاتفۆرمی (قودس)، سەر بە سوپای پاسداران، ڕایگەیاند” ئەو فڕۆکانەی بەسەر ئاسمانی میسان بینراون، ئەمریکی نین بەڵکو ئیسرائیلین، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەبارەی ڕێڕەوی فڕین یان لایەنی پشت ئۆپەراسیۆنەکە بخاتەڕوو”.

لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، ئیسرائیل بە بەشدارییەکی ئەمەریکا، بۆمبارانێکی چڕی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستپێکرد. ئەو جەنگە ١٢ ڕۆژییە وایکرد ئێران بە هێرشی مووشەکی و درۆن وەڵام بداتەوە، ئەمەش بووە هۆی لەناو بردنی ئەو دانوستانە ئەتۆمییانەی کە لە مانگی نیسانەوە لە نێوان تاران و واشنتن دەستیان پێکردبوو.

ئامانجی ئەو گفتوگۆیانە گەیشتن بوو بە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ سنووردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە بەرامبەر سووککردنی سزاکاندا.

عێراق

ئێران

ئیسرائیل

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 90 Today: 1,882 📊 Click Here