خوێندراوەتەوە: (1.0K)

ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: ” لە داهاتوویەکی نزیکدا مۆڵەتی شۆفێری لە عێراقدا دەبێت بە ئەلیکترۆنی”.

چوار شەممە، ٥ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، حەسەن خەتیب، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری زیرەکی دەستکرد و پەیوەندییەکان، سەبارەت بە بەئەلیکترۆنیکردنی مۆڵەتی شۆفێری، رایگەیاند: “لە عێراقدا گۆڕانی دیجیتاڵی هێشتا لە قۆناغی سەرەتادایە، بەڵام گۆڕانکاری هەیە بە تایبەت لە دامودەزگاکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، کە پێشکەوتنی باشی بە خۆیەوە بینیوە، لە کارتی زانیاری و پاسپۆرت و ڤیزای ئەلیکترۆنی، بەم نزیکانە مۆڵەتی شۆفێریش دەبێتە ئەلیکترۆنی”.

هەر بڕیارێک کە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقەوە، سەبارەت بە بەئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزاریەکان، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە هەماهەنگی لە هەرێمی کوردستانیشدا جێبەجێی دەکات

وەزارەتی ناوخۆ

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ

مۆڵەتی شۆفێری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 218 Today: 800 📊 Click Here