خوێندراوەتەوە: (1.7K)

بەربژێری سونەکان و سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، موسەنا سامەڕائی لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کشایەوە و ئێستا سێ کاندید ڕکابەری لەسەر ئەو پۆستە دەکەن.

دوو شەممە، ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠٢٥، ئێستا یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە کۆتایی پێهاتووە، عامر فایز، سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان، دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاوەڵاکردوە، موسەنا سامەڕائی وەک یەکێک لە بەربژێرەکانی سونە لە کێبڕکێکە دوور کەوتەوە.

لە بارەی دوورکەوتنەوەکەی موسەنا سامەڕائی ووتی ” سەرۆکایەتیی پەرلەمان، کشانەوەی خۆم ڕادەگەیەنم، بۆ پشتیوانیکردنی پرۆسەی سیاسی و دوورکەوتنەوە لە دابەشکاری لەناو هۆڵی پەرلەماندا، و هیوا دەخوازم هەیبەت حەلبووسی هەڵبژاردنەکە بباتەوە و پیاوی قۆناغێکی نوێ بێت لە بەڕێوەبردنی پەرلەمان لە بواری چاودێری و یاساداناندا، هەروەها بەدواداچوون بۆ ڕۆڵی حکوومەتی داهاتوو و جێبەجێکردنی بەڵێنە دەستوورییەکان لە کاتی خۆیدا بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ هەموو عێراقییەکان لە بەسرەوە تا زاخۆ”.

لە ئێستادا سێ بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کێبڕکێ دەکەن کە ئەوانیش، هەیبەت حەلبووسی، سالم عیساوی و عامر عەبدولجەبار، بە پێی زانیارییەکانیش تا ئێستا کورد خۆی یەکلا نەکردوەتەوە دەنگ بە کێ دەدات.

لە بارەی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان، کە بەپێی نەریتی ئەنجومەنی نوێنەران مافی کوردە، کور لە سێ فراکسیۆنی جیا، سێ پاڵێوراوی هەیە.

خولی شەشەمی پەرلەمانی عیراق

پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

پەرلەمانی عێراق

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 2,844 📊 Click Here