خوێندراوەتەوە: (1.4K)
بەگوێرەی ڕادیۆی کادینا سێر، کیلیان مباپێ ئەو پاڵەوانە بوو کە خابی ئەلۆنسۆی ڕزگارکرد، دوای یارییەکی سەختی چامپیۆنزلیگی ڕیال مەدرید بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس.
ڕۆژنامەنووس گۆنزالۆ ئەلڤارێز لە لێدوانێکدا دەڵێت، خابی پێویستە بزانێت کە تیپێکی بەم قەبارەیە تەنها پشت بە یەک یاریزان دەبەستێت.
مباپێ لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا بوو، چوار گۆڵی تۆمارکرد و ڕیال مەدریدی بە ئەنجامی 4-3 کردە خاوەنی بردنەوەو سێ خاڵەکەی مسۆگەرکرد و فشارەکانی لەسەر چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر کەمکردەوە.
