خوێندراوەتەوە: (1.5K)
ماڵپەڕێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، لە نامەیەکدا ئۆجەلان دواوی لە نێچیرڤان بارزانی کردوە رۆڵ بگێڕێت لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا.
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردوەتەوە” کە هەفتەی رابردو لە نامەیەکدا عەبدوڵا ئۆجەلان داوای لە نێچیرڤان بارزانی کردووە کە رۆڵی هەبێ لە پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا “.
ماڵپەڕەکە دەشڵێت”عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەشێوەیەکی راستەوخۆ داوای هاوکاری لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووە لەو گفتوگۆیانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە شەڕی ٤٠ ساڵەی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکان بەڕێوەدەچێ”.
لە نامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا بۆ نێچیرڤان بارزانی هاتووە، “زۆر گرنگە کە تۆش سەرکردایەتیی پرۆسەی ئاشتی رۆڵ بگێری.”
ئۆجەلان
نێچیرڤان بارزانی
