لە سێیەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوکان و بازار داخرا.
سێشەممە ١٦ی ئەیلوول بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی لە چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان هاولاتیان نەچوونە سەر کارەکانیان و دوکان و بازار داخرا.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە بەشێکی زۆری دوکان و بازارەکان بەتایبەت لە شاری سەقز داخرا و ئەوەش سەرەرای هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران هات کە لە ڕێگەی بانگهێشتکردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی هەوڵیان دا بەر بە مانگرتنەکە بگرن.
ژینا ئەمینی کچە کوردی سەقزی لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ساڵكی ٢٠٢٢ لە شاری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر و دواتر لە ڕۆژی ١٦ی ئەیلول گیانی لەدەستدا، ئەوەش بوو بە هۆی دروستبونی بزووتنەوەیەک دژی حکومەتی ئێران کە چوار مانگی خایاند و بەو هۆیەشەوە زیاتر لە ٥٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا لە نێوانیاندا ١٤٣ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە دەیان هەزار کەسیش بریندرا و دەستبەسەرکران.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ژینا ئەمینی
