خوێندراوەتەوە: (1.4K)

سامناک عبداللە


زۆر مەبەستمە ڕاستگۆیانە ئەمە بەهاونیشتیمانیانی خۆمان بڵێم و دەبێتیش بەرپرسان وەڵامیان هەبێت.

تائێستا هیچ ئاسۆیەکی موچەی مانگی(سێ) دیار نیە، هەر ئەوەنیە.
هەرێم بە عێراقی وتوە ، بەهۆی ئەم جەنگەوە خاڵی سنوری پەکی کەوتووە و ناتوانین ئەم مانگە (١٢٠) ملیار دینار بدەین و هەناردەی نەوتی هەرێمییش بەهۆی مەترسیەوە ڕاگیراوە .

قسەی هەرێم لێرەدا ڕەوایەتی تێدایە… داهات کەمی کردوە، بەڵام سفر نەبوە.
عێراق بە نوسراوی فەرمی داوایان کردوە ڕێگایان پێبدرێت بۆری نەوتی هەرێم بەکاربهێنن بۆ ئەوەی عێراق ڕۆژانە نزیکەی (٢٠٠ بۆ ٤٠٠) هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات لە کەرکوکەوە، هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی داوە بە کۆمەڵێ مەرجەوە کە پەیوەستە بە ئابوری و موچەوە .

حکوموتی عێراق کرێی گواستنەوەی نەوتی خاوی کەرکوک بۆ حکومەتی هەرێم سەرفدەکات ،سەڕەڕای ئەوە فشارەکانیان بۆ داواکردنی (١٢٠ ملیار) دینار و ڕاگرتنی نەوتی هەرێم کەم دەکەنەوە . ئەمەش کارتی بەهێزی هەرێمە نەک کارتی سوتاو.

لەنێوان (١٠٠ و سفر) ژمارە زۆرەو دەسەڵاتدارانی هەرێم دەبێت بەم حیکمەتە کاربکەن.،
ئەگار نایکەن کەواتە ئێوی حکومەتی کوردی ،
ڕازین بە چەوساندنەوەی خەڵکی سڤیلی ھەرێمی کوردستان و سەپاندنی بیروڕای سەقەتی خۆتان بەسەر میللەتی داماوو ھەژار .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 154 Today: 916 📊 Click Here