وەزیری سامانە سروشتیەکان بە وەکالەت ئاماژە بەوە دەکات، کە پەیوەندیی و هەماهەنگی باش لە نیوان وەزارەتی نەوتی هەرێم و عێراق هەیە.
ئەمڕۆ، ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥، کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سەروشتیەکانی هەرێمی کوردستان بە وەکالەت لەگەڵ (یان برێیم) کونسوڵی فەرەنسا لە کوردستان، کۆبوەوە و دەربارەی ڕێکەوتنی سێ لایەنەی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتیەکان، ڕایگەیاندوە “تا ئێستا چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە بەندەری جەیهان ئەمبار کراوە و بە بازاڕ کراوە”.
٢٥ ئەیلول ٢٠٢٥، ڕێکەوتنی نەوت لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمپانیا نەوتیەکان کرا لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ، و لە ٢٧ ئەیلولدا دەستکرا بە هەناردەکردنی نەوت.
هەناردنەکردنی نەوتی هەرێم
وەزیری سامانە سروشتیەکان
کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر
