خوێندراوەتەوە: (912)

بەپێی راپۆرتی میدیا عێراقییەكان پاش بۆردومانی دەوحەی پایتەختی قەتەر، عێراق لەلایەن هێزی ئاسمانی ئیسرائیلەوە دەكرێتە ئامانج.

پێگەی عالەم جەدیدی عێراقی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات: دوای بۆردومانكردنی قەتەر دەركەوت ئیسرائیل حساب بۆ هیچ هێڵێكی سور ناكات، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ وڵاتێكی هاوپەیمانی ئەمریكاشدا بێت. هەر بۆیە ئێستا عێراق لەبازنەی هێرشی چاوەڕوانكراوی ئیسرائیل دایە.

داواش لە بەرپرسانی باڵای بەغداد دەكات ، تا زووە بەپەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكدا بچنەوە و داوا بكەن، واشنتۆن عێراق لەو زریانەی بەڕێوەیە بپارێزێت.

ئیسرائیل بڕیاریداوە هێرشبكاتە سەر هەر وڵاتێك تەنانەت ئەگەر بەلێدوانێكی توندیش دژی تەلئەبیب بوەستێتەوە، عێراقیش كە لەلایەن گروپە شیعەكانەوە پاڵپشتی حەماس دەكەن.

لە ڕاپۆرتەكەدا باس لەوەكراوە، هەر بە تەنها حەماس نا، بەڵكو حوسیەكانیش لە بازنەی بە ئامانجگرتندان، چونكە ئەوانیش لە عێراق بنكە و بارەگایان هەیە.

عێراق

قەتەر

ئیسرائیل

شەڕ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 2,789 📊 Click Here