خوێندراوەتەوە: (1.7K)

شەوی ڕابردوو لە ناوچەی سەوڵاوای سەر بە شاری سنە هێرش کراوەتە سەر سوپای پاسداران و دوو پاسدار کوژراون و سێی دیکە بریندارن.

بە پێی زانیاریەکانی سپی ٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ بە نارنجۆک هێرش کراوەتە سەر بنکەی سوپای پاسداران لە سێریانی حیزبوڵا لە ناوچەی سەوڵاوای شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە هۆی هێرشەکەوە دوو پاسدار کوژراون و سێی دیکە بریندارن.

تا ئێستا کەس بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتوە و بە پێی ڕاگەیاندراوی سوپای پاسداران” دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە و گروپی چەکداری دژ بە شۆڕش هێرشەکەیان ئەنجامداوە”.

ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کوژرانی پاسدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 66 Today: 144 📊 Click Here