کارەبای سلێمانی، ڕایگەیاند” دانیشوانی چەند ناوچەیەکی شاری سلێمانی بێکارەبا دەبن و ماوەی بڕانی کارەباکەش دیاری کراوە.”
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی دووشەمە ١٣ی تشرینی یەکەم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە” هەندێک ناوچە کە دەکەونە سەر وێستگەی مۆبایلی١٣٢/١١ ی باریکە بێکارەبا دەبن.”
کارەبای سلێمانی دەلێت” بە هۆی کارکردن لە هێڵی کەی ڤی ئەزمەڕ -دەربەندیخان، سبەینێ ١٤ی تشرینی یەکەم، لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ ١٢ی نیوەڕۆ بێ کارەبا دەبن.”
ئەو شوێنانەی بێکارەبا دەبن بریتن لە بەشی خوارەوەی گەڕەکی شەهیدان لە عەربەت و کۆمەڵگەی باریکە و گوندی باریکەی کۆن و کەمپی پەنابەرانی باریکە لەگەڵ هەردوو گوندی بێستانسور و پڕۆژەی ئاوەکانی بێستانسور.
هەروەها لەگەڵ، گوندەکانی خرابە زێڕینجۆ و کاژاو و چناخچیان و پوشێن و ناحیەی بەرزنجە و گوندەکانی دەوروبەری.
كارهبای سلێمانی
