قوباد تاڵەبانی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کۆبوونەوە باسیان لە حکومەتی نوێ و کێشەی مووچە و دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.
یهكشهممه٧ی کانونی یەکەم قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق كۆبووه‌وه.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون، به‌ڕێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی دیموكراسییه بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی” یه‌كێتیی پێیوایه به‌شێكی گه‌وره‌ی كێشه‌كانی عێراق و له‌ناویشیاندا كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی وتیشی” یه‌كێتی پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وله‌وییه‌تی یه‌كه‌می هه‌ردوو حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان بێت، به تایبه‌تیش كێشه‌ی مووچە و نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك چیتر مووچە وه‌ك مافێكی ده‌ستووری خه‌ڵكی كوردستان بخرێته چوارچێوه‌ی ناكۆكی و ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه”.
ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە ١١ی١١ی٢٠٢٥، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، هەروەها تا ئێستا مووچەی مانگی ١٠ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە.
قوباد تاڵەبانی
هەرێمی کوردستان
مووچەی هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردنی عێراق
